١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٧
ھەڵکشانی نرخی جیھانیی نەوت دوابەدوای ھێرشی سەر نەوتبەرەکەی ئێران

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا دوابەدوای کرانەئامانجی نەوتبەرەکەی ئێران لە دەریای سوور، پتر لە سەدی دوو ھەڵکشا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نرخی نەوتی نەپاڵاوەتەی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ ھەینی بە ھەڵکشانێکی لە سەدا دوو پۆیینت سێ، گەییشتە ٦٠ دۆلارو ٤٦ سێنت بۆ ھەر بەرمیلێک.

نرخی نەوتی «وێست تێگزاس ئینتەرمیدیەیت»یش لەسەدا دوو پۆیینت یەک ھەڵکشاو بەرمیلێک بە ٥٤ دۆلارو ٦٩ سێنت ئاڵووێر کرا.

نەوتبەری ئێرانیی «سابیتی» سەر بە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ٦٠ مایلی بەندەری جەددەی عەرەبستان تووشی دوو تەقینەوە لە پەیکەرەکەی دا ھات.

لەم پەیوەندییەدا «سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کاژێرێک لەمەوبەر وێڕای پشتڕاست کردنەوەی کەوتنەبەر ئامانجی نەوتبەری ئێرانیی «سابیتی» لە دەریای سوور ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران ئەوەی دەرخستووە کە نەوتبەرەکەی ئێران لە شوێنێکی نزیک لە کریدۆری پەڕینەوە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سوور، دووجارو ھەر جارەو بە مەودای نیو کاژێر کراوەتە ئامانج و زەبری وێکەوتووە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردووە کە، ھەموو بەرپرسایەتییەکی ئەو کاردەوەیە لە ئەستۆی ڕاپەڕێنەرانی ئەو ھەنگاوە سەڕۆیانەو مەترسدارەیە.

..........
340